| Thursday, 11 October 2007 | |
|
من دەبێت ساڵێک ئاوى روون
له‌سه‌ر قاچ و قولم بڕوات
بۆ ئه‌وه‌ی پاکببێته‌وه له‌چڵپاوى
خاکێکى بێ مروەت.
من دەبێ خۆم بسمیلبکه‌م
به‌گڵه‌سوورەى لادێیەکى دوور له‌شار
به‌ئاوى کانییه‌کى سازگار
به‌شیعرى (ئەى رەقیب) ى دڵدار.
خۆزگە بتوانم بەقوڵفى گۆزەیه‌کدا تێپه‌ڕم
به‌ڵکو پیسیى ریاکاران له‌پێستم داماڵرێت.
ئه‌وه‌ی ماوە له‌ته‌مه‌نم
به‌شى راوەستانم ناکات
له‌به‌ر جوڕنه‌ى حه‌مامێکى پڕ له‌هه‌ڵمی ژیاندا
تا دوا وسڵى بێ نوێژیى سیاسه‌ت له‌خۆم دەرکه‌م.
ئه‌وەى ماوە له‌ژیانا
به‌شى پاڕانه‌وه‌م ناکات له‌خودا
تاکو له‌گوناهم خۆشبێ دەرهه‌ق به‌خۆم
ئه‌و کاتانه‌ى
ئاوى دەریاکان دەڕێژم به‌سه‌ر خۆماو
دەڵێم خوایه
وسڵى نیشتمانپه‌روه‌ریم دەردەکه‌م!
خۆزگه بتوانم 14 ساڵ له‌گومڕایى
به‌ڕیشه سپیه‌که‌ی باوکم
یان به‌فه‌قیانه‌که‌ى دایکم بسڕمه‌وە!
وەک ته‌خته رەشى بێباکى قوتابخانه
له‌به‌ری دەستم بنووسم
وانه‌ی یه‌که‌م.
چۆن ئه‌م زمانه شیرینه
له‌ناو جانتاکه‌ى شانمدا بشارمه‌وە
بۆ ئه‌وه‌ی تاڵنه‌بێت ؟
گوێچکه‌م به‌مۆم سواغبدەم
بۆ ئه‌وه‌ی گوێم
له‌دەنگى که‌ڵه‌شێرێکى نه‌زۆک نه‌بێت
که‌پێى وایه ئه‌و نه‌بێت رۆژ نابێته‌وه؟
من دەبێ خۆم بسمیلبکه‌م
به‌گه‌ڕاوەکه‌ی ئه‌حماوا،
هه‌ر وەک ئه‌وەى که‌شوێنێکم
به‌ر شوێنى تۆپیوێک که‌وتبێ
به‌بێ خواستى خۆم دەڵێم: یاع
هه‌روەها به‌چه‌شنى مناڵیی
خۆم خۆڵ و خوێ و تاکه نه‌علێکم دەهێنم
بۆ پیرێژنى بچکۆڵه‌ى، مێخه‌ک له‌ملى هاوسێمان
پێى دەڵێم:نه‌نه گیان، دایکم سه‌لامت لێدەکاو
دەڵێت دەمى بکوته‌رەوە
ماوەیه‌که زۆر سه‌رى کردۆته گریان
به‌ڵکو ئیدى عاقڵببێت !!!
له‌ئێستاشدا ...
ته‌رمى رابردوو دەشۆم و
وسڵى مردوو له‌گیانم دەردەکه‌م.
له‌به‌ر بارانى ئه‌ویندا
فڕینم ته‌ڕدەبێ و
به‌هێمنى دەنیشمه‌وە،
بۆ ئه‌وەى به‌زه‌مه‌ن بڵێم:
ئایندەم خۆشدەوێت ............................................................................. قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا
![]() پیاوێكه له‌چاو
به‌ڵام حه‌یف ئه‌و ئاته‌شگایه نابینێ كه له‌بوونما دایخستووه‌و هیچ ناڵێت! كه‌سێكه له روانین، به‌ڵام سه‌یره له‌گه‌رمیى شه‌یدابوونمدا هێشتا له‌هۆشخۆ نه‌چووه‌و ناناڵێت! قاوه تاڵه‌كه‌م به‌شه‌كرى، قسه‌كانیه‌وه خوارده‌وه قاوه ره‌شه‌كه‌م به‌ڕه‌نگى، كاڵى چاوانییه‌وه هه‌ڵدا قاوه گه‌رمه‌كه‌م به‌شنه‌ى، دوا خه‌نده‌یه‌وه ته‌واوكرد من قاوه‌یه‌كم خوارده‌وه یان ژیانم له‌پایانه‌وه دووباره ده‌ستى پێكرد؟! ده‌مێكه له‌یادم چووه دڵێك هه‌یه، لێره‌وه له‌لاى چه‌پ تاى لێ دێت كاتێك گڕه‌ى عه‌شق ده‌یبات له‌بیرم نه‌مابوو ته‌مه‌ن داوێكى باریكه به‌كۆلاره‌یه‌كه‌وه نازانین كه‌ى، بۆ، له‌كوێدا ده‌پچڕێت. (ئه‌و) دووچاوه به‌رینتر له‌دنیا پیاوێكه له‌سه‌رنج له‌سیحرى نیگا كتێبێكه له‌ئازارى واقیعه‌ى كه‌ربه‌لا منیش دڵۆپێ فرمێسكم له‌بێداریی و سیمایه‌كم پێده‌چێ به‌دایكى بكات پیاوێكه له‌ئاسن كچێكم له‌هه‌ودا ئه‌وه‌تانێ وه‌خته دوو باڵم لێ بڕوێ وه‌خته بڕۆم و له‌به‌رخۆمه‌وه پێبكه‌نم وه‌خته له‌خۆشیاندا بمرم له‌به‌رئه‌وه‌ى... به‌ته‌نیا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى قاوه‌یه‌كم خواردۆته‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌و) دا ................................................................................
|




