

نووسینی: شێرکۆ بێکه‌س
له دوای خنکانی "هه‌ڵه‌بجه"
سکاڵایه‌کی درێژم نووسی بۆ خوا
به‌ر له خه‌ڵکی
دره‌ختێکم خوێنده‌وه
دره‌خت گریا!.
له په‌ناوه، باڵنده‌یه‌کی پۆسته‌چی
وتی باشه کێ بۆت ئه‌با؟!
گه‌ر به ته‌مای منی بیبه‌م
من ناگه‌مه عه‌رشی خودا!.
بۆ شه‌و دره‌نگ
فریشته‌ی ڕه‌شپۆشی سێهه‌م
وتی تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێ
من بۆت ئه‌به‌م هه‌تا سه‌رێ
تا که‌شکه‌ڵان
به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ
خۆی نامه‌که‌م لێوه‌رگرێ!.
خۆت ئه‌یزانی خودای گه‌وره
کێ ئه‌یبینێ؟!
وتم: سوپاس .. تۆ هه‌ڵفڕه!
فریشته‌ی ئیلهام هه‌ڵفڕی و
له‌گه‌ڵ خۆیدا سکاڵای برد..
ڕۆژی دوایی که هاته‌وه
سکرتێری پله چواری نووسینگه‌ی خوا
"عوبه‌ید" ناوێ
هه‌ر له سه‌ر هه‌مان سکاڵا و
له دامێنیدا
به عه‌ڕه‌بی بۆی نووسیبووم:
گه‌وجه بیکه به عه‌ره‌بی
که‌س لێره کوردی نازانێ و
نایبه‌ین بۆ خوا!
شێرکۆ بێکه‌س
14/12/2007


